Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌و بۆمبه‌ی له بینای وه‌زاره‌تی كاری یۆنان چێنرابوو، پووچه‌ڵكرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌ی سینتاكتۆن Sintaktonه‌وه ده‌كات و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كه بۆمبێك له بینای وه‌زاره‌تی كاری یۆنان له ئه‌سینای پایته‌خت چێنراوه، پۆلیسی شاره‌كه له‌چوارده‌وری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منییان گرته‌به‌ر.
له‌ئه‌نجامی پشكنیندا ده‌ركه‌وت جانتایه‌كی جێگای گومان له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی بیناكه‌دا دانراوه. تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان سه‌ركه‌وتووانه جانتاكه‌یان ته‌قانده‌وه و ده‌ركه‌وت تهقەمەنی تێدابووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بە ماتۆرسکیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی فەڕه‌نسا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا. له‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی ئاسایشی به‌رده‌م بیناكه برینداربوو.