Ramal Abdullah Mahmood
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ – AA
بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی ئیستانبوڵ، حوسێن چاپکن کە ئێوارەی دوێنێ خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ کرد، دەستبەسەرکرا.
دوای ئەوەی دادگای ٣٠ی سزا قورسەکانی ئیستانبوڵ ئەو سکاڵانامەیەی پەسەند کرد کە بۆ لیکۆڵینەوە لە شانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب لە ناو دامەزراوە مەدەنییەکانی دەوڵەتدا ئامادە کرابوو. بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی ئیستانبوڵ حوسێن چاپکن دەرکرد، ئەویش ئێوارەی دوێنێ خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ کرد، دەستبەسەرکرا.
دوای راییکردنی کارەکانی چاپکن لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی ئەنجامدانی تاوانەکان، رەوانەی دادگای چاغڵایان کرا و بە ئامادەبوونی چاپکن بڕیارەکە خوێندرایەوە. دواتر چاپکن دەستبەسەرکرا و رەوانەی زیندان کرا.
دادگای ٣٠ی سزا قورسەکانی ئیستانبوڵ ئەو سکاڵانامەیەی پەسەند کرد کە لە سەر ١٥ پارێزگار و قایمقایمی پێشوو ئامادەکراوە و ١٣یان دەستبەسەرن و لەنێو ئەو ١٥ کەسەدا پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ حوسەین عەونی موتڵو، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی ئیستانبوڵ حوسەین چاپکن هەن. لەم چوار چێوەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چاپکن و پارێزگاری پێشووی دەنیزلی عەبدولقادر دەمیر دەرچوو. ئێوارەی دوێنێ چاپکن لەگەڵ پارێزەرانی چووە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و خۆی رادەست کرد.