Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئه‌رزەڕۆم - AA
له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ نزمترین پله‌ی گه‌رما له ئارده‌هان تۆماركرا كه 23 پله‌ی ژێر سفری سه‌دییه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه ساماڵ و هه‌ورێكی كه‌می هه‌بێت.
هەروەها پێشبینی ناكرێت پله‌كانی گه‌رما گۆڕانكاریی به‌رچاوی به‌سه‌ردابێت و خێرایی بـا به ئاراسته جیاجیاكان كه‌مێك زیاد ده‌كات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ئارده‌هان 23، قەرس 16، ئاگری 12، ئه‌رزەڕۆم 11، ئیدر 8 و ئه‌رزنجان 7 پله‌ی ژێر سفری سه‌دییه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له ئارده‌هان 7، قەرس 1 پله‌ی ژێر سفر و ئه‌رزەڕۆم 3، ئیدر 6 و ئه‌رزنجان 8 پله‌ی سه‌روو سفری سه‌دییه.
له ئارده‌هان 10 سانتیمه‌تر و له قەرس سانتیمه‌ترێك به‌فر باریووه.
به‌رپرسان شۆفێرانی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری به‌ستنی رێگاكان و مه‌ترسیی رووداوی هاتوچۆ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.