Sefa Şahin
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌نێو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی مه‌تینا چوار هێرش و له‌ناوچه‌ی خاكورك هه‌شت هێرشیان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چهرچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، شه‌وی رابردوو دوای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری، لە كاتژمێر 10:48ەوە کاتژمێر 10:55 فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی مه‌تینا ده‌ستپێكردووه و له‌ئه‌نجامدا چوار هێرشیان ئه‌نجامداوه.
هاوكات لە كاتژمێر 10:29ەوە تا کاتژمێر 12:53ی شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی خواكوركیش له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا هه‌شت هێرش بۆ سەر حه‌شارگه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه.