Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، گه‌وره تیرۆریست فه‌تحوڵلا گوله‌ن، سبه‌ینێ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه، مه‌هدی ئه‌كه‌ر، به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، ئه‌ندامانی شانده‌كه پێکدێن له‌هەریەک لە په‌رله‌مانتارانی ئیستانبوڵی ئاكپارتی، ئه‌حمه‌د به‌رات چۆنكار و عه‌لی ساریكایا و په‌رله‌مانتاری ئەسكی شه‌هری پارتەکە، ئه‌مینه نوور گونای.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئاكپارتی، راوزا كاڤاچی كان و په‌رله‌مانتاری ئانتاڵیای پارتەکە، سه‌نا نوور چه‌لیك، كه له ئێستادا له ئه‌مریكان، به‌شداری لهکۆبوونەوەکانی شانده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، شانده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس، نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی بیر‌و هۆشیاریی و راگه‌یاندنه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه و به‌ڵگه و دۆكیومێنت سەبارەت بە هەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی و گه‌وره تیرۆریست فه‌تحوڵلا گوله‌ن ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه سه‌ركرده‌ی رێكخراوهکەیە، هاوكات شانده‌كه داواكاریی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو به توركیا پێشكه‌شده‌كات.