Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه كۆریای باكوور له بنكه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كدا چالاكی بنیاتنانی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌بات رایگه‌یاند "زۆر زووه بۆ گوتنی هه‌ر شتێك له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت ئه‌وا زۆر بێ هیوا ده‌بووم له‌باره‌ی كیم جۆنگ-ئون".
تره‌مپ له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه كه باس له به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی نوێی بنیاتنان ده‌كه‌ن له بنكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كه كۆریای باكوور ساڵی رابردوو ره‌زامه‌ندی نیشاندا نه‌یھێڵێت.
تره‌مپ رایگه‌یاند "زۆر زووه بۆ گوتنی هه‌ر شتێك له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت ئه‌وا زۆر بێ هیوا ده‌بووم له‌باره‌ی كیم جۆنگ-ئون".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لووتكه‌یه‌كدا كه 27-28ی شوبات له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كۆبووه‌وه، به‌ڵام له‌و لووتكه‌یه‌دا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كرا.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم رایگه‌یاندبوو "ئه‌وان ویستیان ته‌واوی سزاكان هه‌ڵگیرێن. ئێمه‌یش نیازی ئه‌وه‌مان نه‌بوو. به‌و هۆیه‌وه نه‌مانتوانی رێكبكه‌وین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، ری یۆنگ هۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له لووتكه‌كه‌دا داوایان كردبوو به‌شێكی سزاكان هه‌ڵبگیرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ باسی له‌وه كردبوو كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور درێژه‌ی ده‌بێت.