Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
لە دەنگدانێکدا کە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەنجامدرا، کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی)، نوێنەری ویلایەتی کانساس سەربە پارتی کۆماری، مایک پۆمپیۆ دەنگی پێویستی بەدەستھێنا و بەسەرۆکی نوێی سی ئای ئەی، دامەزرێنرا .
لە کاتێکدا دەنگدان لە ئەنجوومەنی پیران درێژەی ھەبوو، پۆمپیۆ ٦٧ دەنگی بەڵێی بەدەستھێنا و، بەوەش دەنگی پێویستی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی بۆ خۆی مسۆگەر کردا.
ھەرچەندە مایک مۆمپیۆ دەنگی نەخێری ھەموو نوێنەرانی دیموکراتەکانی بەدەست ھێنا کە ژمارەیان ٣٠ سیناتۆر دەبوو، بەڵام ھەر بووە سەرۆکی نوێی سی ئای ئەی.
ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ١٠٠ ئەندامە، تا ئێستاش ئەنجامی فەرمی دەنگدانەکە بڵاونەکراوەتەوە.
مایک پۆمپیۆ کە سێ خولە لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمریکا لەسەر لیستی کۆمارییەکان نوێنەری ویلایەتی کانساسە و لە ھەمان کاتدا ئەندامی کۆمیتەی ھەواڵگریە لە واشنتۆن بەھەڵوێستەکانی دژبە ئێران ناسراوە.
مایک پۆمپیۆ لە دانیشتنی کۆمیتەی ھەواڵگری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کە بەھۆی کاندیدبوونیەوە رێکخرابوو، وەڵامی پرسیاری سیناتۆرەکانی دایەوە و، پشتیوانی کردبوو لەو بانگەشەیەی باس لەوە دەکات رووسیا لە رێگەی ھێرشی ئەلیکترۆنیەوە دەستوەردانی کردووە لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و، گوتبووی: "گومانم نییە لەوەی رووسیا ویستوویەتی زیان بەدیموکراسیمان بگەیەنێت".
مایک پۆمپیۆ کاتێک راسپێردرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی ساڵی ٢٠١٢ی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بنغازی باکووری رۆژھەڵاتی لیبیا لە پاش ئەو رەخنە توندانەی لە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، ھیلاری کلینتۆنی گرتبوو لە ناو پارتەکەیدا پلەی بەرزکرایەوە.
مایک پۆمپیۆ، بەتوندی دژی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەیە کە لەگەڵ ئێران واژوو کراوە، ھاوکات ئێدوارد سنۆودن بەناپاکی نیشتمان ناوزەند دەکات و بەپێویستی دەزانێت کە لە سێدارە بدرێت.