Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
ئەنقەرە AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاری داعش، برێت ماکگۆرک بە روون و ئاشکرا پشتگیری پەکەکە و یەپەگە دەکات. گۆڕینی ئەم کەسە سوودی دەبێت.
چاوش‌ئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێن تی ڤیدا باسی لە رۆژڤی تورکیا کرد.
سەرەتا چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بە سەردانی چوار وڵاتی گەورەی جیهان کرد لە لایەن سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ماوەی ئەم مانگەدا لەوانە هیندستان، رووسیا، چین و ئەمریکا کە هەموویان سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیەنراون.
چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا گوتی:
"لەسەر ژمارەیەک پرس جیاوازی بیروبۆچوونمان هەیە، بەڵام لەچوارچێوەی پرەنسیپێکی دیاری کراودا گەیشتووینەتە رێککەوتن، هەر بۆیە لەسەر پەیوەندی دووقۆڵی و پرسە هەرێمیەکان راوێژمان لەگەڵ ئەمریکا کردووەو ئەو پەیامانەی کە دراون گرنگ بوون، هەر لەو رووەوە سەردانەکە دەستکەوتی باشی هەبووە و تەواوی پەیامەکان بە روونی دران".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکاندا پرسی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن و پەیوەندی دووقۆڵی، بازرگانی، پیشەسازی بەرگری و هاریکاری دوولایەنە لە کەشوهەوایەکی دۆستانەدا بەرێوەچوو.
ناوبراو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رەققەوە ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا و ئەمریکا دوو وڵاتی کاریگەرن لە شەڕی دژبە داعش لەنێو هاوپەیمانێتی بەرەنگاری داعشدا و رایگەیاند کە ئەمریکا خوازیاربووە لەگەڵ تورکیا هاریکاری بکەن بە تایبەتی لە رەققە، بەڵام تورکیا پرەنسیپی خۆی هەیە بۆ هاریکاری و گوتی:
"بۆ ئەم هاریکاریانەش ئێمە بنەما و مەرجی خۆمان هەیە. ئەویش هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە ئەگەر لەگەڵ کەسانی راستدا کار بکرێت ئەوا ئەنجامی راست بەدەست دەخرێت. ئێمە دەڵێین دەبێت بەرەنگاری داعش ببینەوە، هاوکات دەبێت پلانیشمان هەبێت بۆ داهاتووی سووریا لە دوای داعش. ئێمە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە کە دەبێت پلانەکان چی بن هەر لە رۆیشتنی ئەسەدەوە تا چارەسەری سیاسی و کەشوهەوای سەرخستنی کۆبوونەوەکانی ئاستانا و جنێڤ. ئه‌وه‌شمان وه‌بیرهێنانه‌وه كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی 2012 گوێیان له ئامۆژگاری و پێشنیازه‌كانی توركیا نه‌گرت و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ماكماسته‌ر له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكهماندا پێی راگه‌یاندم. له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندهكانیشدا ئه‌وه‌م وه‌بیرهێنانه‌وه و رامگه‌یاند كه ئێمه هێشتا پێشنیازی بابه‌تی و راسته‌قینه‌مان هه‌یه. ئه‌جێندای نهێنیمان نییه. له‌به‌رئه‌وه له ئاینده‌دا دیسانه‌وه نیگه‌ران ده‌بن له‌وه‌ی گوێتان بۆ ئامۆژگارییه‌كانمان نه‌گرتووه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا له شوێنێكدا نابێت كه یه‌په‌گه‌ی تێدابێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش بێت و زۆرینه‌ی هێزه‌كه‌ش عه‌ره‌ب بن. راشیگه‌یاند له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماردا بۆ ئه‌مریكا، ئه‌و په‌یامه به روونی به لایه‌نی به‌رامبه‌ر راگه‌یه‌نراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سهركۆمار، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا به روونی رایگه‌یاندووه، توركیا به‌ره‌نگاری یه‌په‌گه ده‌بێته‌وه و یاساكانی به‌رگری له خۆكردن جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌مریكاش كاردانه‌وه‌ی نیشان نه‌داوه و به تێگه‌یشتنه‌وه پێشوازییان لێكردووه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئه‌وانیش رایانگه‌یاند رێگه‌ناده‌ن هیچ پێكهاته‌یه‌ك به یه‌په‌گه‌شه‌وه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا دروست بكات".
وزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكرد کە ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن یه‌په‌گه ئه‌و چه‌كانه‌ی پێیان دراوه دژی توركیا به‌كاربهێنن و ته‌نها له ره‌ققه و باشووری ره‌ققه به‌كاری ده‌هێنن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ توركیا دژی په‌كه‌كه كاره‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌په‌گه و داعش رێكخراوی تیرۆریستین و سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانشتوانی منبج و گرێ سپی عه‌ره‌بن، یه‌په‌گه له‌و شارانه ناكشێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌په‌گه مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ره‌ققه نییه له داعش، به‌ڵكو مه‌به‌ستی فراوانكردنی سنووره‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌تی و ئامانجی پێكهێنانی كانتۆن و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته له ئاینده‌دا.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پێی راگه‌یاندوون كه پشتگیریی لە یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌ن و به‌ڵێنێكی له‌و جۆره‌یان به یه‌په‌گه نه‌داوه و دژی ده‌بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌ختیكرده‌وه كه حكوومه‌تی تره‌مپ جیاوازه له حكوومه‌تی ئۆباما و له هه‌ڵوێسته‌كانیدا له‌باره‌ی توركیاوه، به راستگۆی ده‌بینن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا له سووریا و عێراق هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له سه‌رده‌می ئۆبامادا له‌و پۆستانه‌دا دانراون.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "پێویسته ئه‌و كه‌سانه حكوومه‌تی نوێ ژه‌هراوی نه‌كه‌ن. بێگومان ئێمه ده‌ستوه‌رناده‌ینه كاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێك. ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه. به‌ڵام تا كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی پێشوو له مهیدانهكهدابن، مه‌ترسی زیاتره. له‌وباره‌وه هۆشداریمان داوه. نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق برێت ماكگۆرك به روونی پشتگیریی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ده‌كات. گۆڕینی ئه‌و كه‌سه سوودی ده‌بێت".