Mohamad Misto,Mohammed Baqi Hussein
20 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامه. له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، 200 بارهه‌ڵگری هاوكاری كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی زرێپۆشیشیان تێدایه، گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست ئه‌ندامانی په‌یه‌ده له سووریا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له حه‌سه‌كه، دوێنێ نزیكه‌ی 100 بارهه‌ڵگر كه پێداویستیی سه‌ربازییان هه‌ڵگرتووه له ده‌روازه‌ی سنووریی سێملكای سنووری عێراقه‌وه، گه‌یه‌نراوه‌ته حه‌سه‌كه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه.
له‌و كاروانه‌دا كه گه‌یه‌نراوه‌ته حه‌سه‌كه، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری MRAP بینراوه.
ئه‌و جۆره زرێپۆشه ته‌قینه‌وه‌ی مین كاریگه‌ریی لێناكات و چه‌ندین جۆری چه‌كی لێده‌به‌سترێت.
راگه‌یه‌نراوه بارهه‌ڵگره‌كان دواتر ره‌وانه‌ی سنووری پارێزگای دیرازۆر كراون و راده‌ستی ئه‌ندامانی په‌یه‌ده كراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی 11ی ئه‌یلوولیش نزیكه‌ی 100 بارهه‌ڵگری دیكه پێداویستیی سه‌ربازی گه‌یه‌نرایه ده‌ستی په‌یه‌ده.