Şimal Müldür ,Rewa Mahmut Hasan
20 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
شرنەخ-AA
مانۆڕی سەربازانی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی سلۆپی و لە نزیک خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل بەردەوامی هەیە کە رۆژی پێشووتر دەستیپێکردبوو.
مانۆڕەکە سێ کیلۆمەتر لە دووری سنوورەوە بەردەوامی هەیە و چەندین شۆفڵ سەرقاڵی دروستکردنی رەبایەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک جێگیرکراون و بەردەوام تانکەکان مانۆڕ دەکەن و چەندین چادریش بۆ سەربازەکان هەڵدراون.