Hemın Othman Mohammed,abdullah ibrahim
04 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2016
شرنەخ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ناوبازاڕی شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه شرنەخ كرد.
داودئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری شرنەخی كرد، بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی رووی له مزگه‌وتی ناوبازاڕ كرد.
نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فەرمانگەی كاروباری ئاینی توركیا مه‌همه‌ت گۆرمهزهوه ئه‌نجامدرا كه یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران داودئۆغڵوی ده‌كرد.
دوای نوێژ، داودئۆغڵو سه‌ردانی دووه‌م شه‌قامی شارۆچكه‌كه‌ی كرد و سڵاوی له‌و هاووڵاتیانه كرد كه چاوه‌روانیان ده‌كرد، پاشان سه‌ردانی كاسبكارانی كرد و دواتریش سه‌ردانی قایمقامیه‌تی شاره‌كه‌ی كرد.
له میانه‌ی وتاری هه‌ینیدا، سه‌رۆكی كاروباری ئاینی توركیا گۆرمه‌ز، به‌شێك له وتاری ماڵئاوایی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) خوێنده‌وه.
گۆرمه‌ز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌وانه‌ی مێژوو و بیروباوه‌ر و ئاینیان له‌ده‌ستداوه، زمان و شارستانیه‌تیشیان له‌ده‌ستداوه و گوتی: "هه‌موو به‌یه‌كه‌وه خۆمان به خاوه‌نی به‌هاكانی بیروباوه‌ڕ و یه‌كتری ده‌زانین. مال بۆ ماڵ برایه‌تی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه دانیشتوانی سلۆپی، جزیره، نسێبین، سوور و سیلڤان دووچاری هیچ كێشه نه‌بنه‌وه".
گۆرمه‌ز، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح له چیای جودی وه‌ستاوه‌ته‌وه و قورئانی پیرۆز ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به پیرۆز وه‌سف كردووه.