Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2016
پارێزه‌ری 5 کەسی دانیشتووی سوور وجزیرە سكاڵانامهی كه‌سی-یان ئاراسته‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كردبوو.
له سكاڵانامهكاندا داواكرابوو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رابگیرێن، یان به پێی ستاندارده‌کانی نێودەوڵەتی رێوشوێنی كاتی بگیرێته‌به‌ر.هاوكات وه‌زاره‌تی دادی توركیا ئه‌و زانیارییانه‌ی داوای لێ كرابوو، 8ی ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ی دادگاكه‌ی كردووە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی توركیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داتای پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌وباره‌وه، سكاڵانامهكهی ره‌تكردۆته‌وه.
دادگاكه له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه 12ی ئه‌م مانگه به‌هۆی به‌په‌له‌یی سكاڵانامهكهوه، به‌پێی پەیڕەوی ناوخۆی دادگا پێشینه‌ی پێ دراوه.
له ده‌قی بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه "به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناهه‌مواری ناوچه‌كه، دادگا متمانەی به‌وه‌یه كه حكوومه‌ت هه‌نگاوی پێویست بۆ یارمه‌تیدان و بەدەمهوهچوونی كه‌سانی بێ دیفاع ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ن له‌كاتی پێویستدا، ده‌نێت".