Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
یانگۆن - AA
ئۆفیسی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی میانمار لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە بودیە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەک کە هاوکاری خاچی سووری بۆ موسڵمانانی رۆهینگیا پێبووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ٣٠٠ بودی رەگەزپەرست بە مۆڵۆتۆف هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەکە. دواتر پۆلیس بە ئاسماندا تەقەی کردووە و ئاوی قەتیسکراوی بەکارهێناوە بەرامبەریان. هاوکات هەشت کەس دەستگیرکراون.
فەرمانبەرێکی پۆلیس کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات لە لێدوانیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا، بە مۆڵۆتۆف هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەکە.
بڕیارە ئەو کەشتیە هاوکارییەکان بگەیەنێتە دەست ئەو موسڵمانانەی رۆهینگیا کە بە هۆی هێرشەکانی سەریانەوە لە ٢٥ی ئابەوە تائێستا بەردەوام ماڵوحاڵی خۆیان بەجێدەهێڵن.