Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له قه‌یرانی سووریادا له‌لایه‌ك و خوێنڕشتن و چالاكیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌لایه‌كی دیکەشەوە به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه برینێكی خوێناوی لە جیهان دورست بووە. بیانووی ئاسایش و هه‌ڵوێستی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، جێگای شه‌رمه‌زاریی مرۆڤایه‌تییه. تائێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سووریا كوژراون 600 هه‌زاری تێپه‌ڕكردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش پشتگیریكردن له‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، جێگای شه‌رمه‌زارییه".
ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونهوهکانی لووتكه‌ی G20، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا.
- "نابێت لهیادبكرێت ئه‌و رێكخراوه‌ی پێی ده‌گوترێت فه‌تۆ، تۆڕێكی جیهانییه"
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌م رێكخراوه كه پێی ده‌ڵێن فه‌تۆ، تۆڕێكی جیهانییه كه جگه له توركیا له 170 وڵات چالاكی ئه‌نجام ده‌دات. داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌م به‌ئاگابن به‌رامبه‌ر ئه‌م رێكخراوه كه له رێگه‌ی قۆستنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئایینی، په‌روه‌رده، كاری خێرخوازی، هه‌ستی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی بازرگانی وایكردووه رێگه‌ی پێ بده‌ن كار بكات".
- "پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین"
ئه‌ردۆغان گوتی: "پێویسته هه‌موو پێكه‌وه ئه‌و تێڕوانینه ره‌تبكه‌ینه‌وه كه داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆ لێك جیاده‌كه‌نه‌وه و پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین. ئێمه سوورین له‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌هه‌ر نرخێك بێت. من خۆم وه‌ك سهركۆمار و حكوومهتهكهشمان سووره له‌سه‌ری. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له جه‌رابلوس نیشانه‌ی ئه‌م سووربوونهمانه. باری نائاسایی كه دوای 15ی تهمووز راگه‌یه‌نراوه، ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێرا و كاریگه‌ری فه‌تۆ و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌یه".
- "په‌لاماری ئاهه‌نگه‌كه بۆ ئێمه بووه ده‌ستپێك"
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له باكووری سووریا، ده‌ستوه‌ردانی توركیا نییه له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، جه‌رابلوس له‌سه‌ر سنووری ئێمه‌یه. به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له جه‌رابلوسه‌وه به مووشه‌ك هێرش ده‌كرایه سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان. دوواین جاریش جه‌سته‌ی منداڵێكی 14 ساڵانیان بۆمبڕێژ كرد و له ئاهه‌نگێكدا ته‌قاندیانه‌وه، به‌هۆیه‌وه 56 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 100 دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و رووداوه بۆ ئێمه بووه سه‌ره‌تا".
- "جهرابلوسییهكان له جه‌رابلوس نیشته‌جێبوون"
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند دوای پاككردنه‌وه‌ی جه‌رابلوس له داعش، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه تێیدا نیشته‌جێبوون و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و كه خه‌ڵكی جهرابلوسن چووینه ناو جه‌رابلوسه‌وه و، به‌و شێوه‌یه جه‌رابلوس له داعش پاككرایه‌وه. له ئێستادا له جه‌رابلوس داعش نییه، به ته‌واوی پاككراوه‌ته‌وه، ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی تێدا جێگیركراوه. دانیشتوانی جه‌رابلوس كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن له‌وێ نیشته‌جێكراون".