Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، مه‌همه‌ت مووش رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به سیستمی نوێی سه‌ربازی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
مه‌همه‌ت مووش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی پێشنیازی یاسایی سه‌باره‌ت به سیستمی نوێی سه‌ربازیی، ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ شه‌ش مانگ و به‌ده‌لی سه‌ربازیش (ئه‌نجام نه‌دانی سه‌ربازیی له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك) ده‌بێته هه‌میشه‌یی.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی راشیگه‌یاند "بەپێی سیستەمی نوێ، ئەرکی سەربازیی دەبێتە شەش مانگ و لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئەوانەی ئەم ماوەیان تەواو کردووە، خزمەتکردنیان کۆتایی دێت".