Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
بایبورت - AA
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، عه‌بدولقادر نیشانجی كه له 10ی ئایاردا له میانی وێنه‌گرتنی كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان له چیای سۆغانڵی نێوان بایبورت-ترابزۆن پێی هه‌ڵخزا و كه‌وته‌خواره‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
عه‌بدولقادر نیشانجی له كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی دیمه‌نی پاككردنه‌وه‌ی رێگای لۆفه‌كانی دهرهباشی بوو له چیای سۆغانڵی كه سێ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، به هۆی ئه‌وه‌ی پێی له تۆپه‌ڵه به‌فرێك نا و تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه خزی، هه‌ڵدێرا بۆ ناو دۆڵه‌كه‌وه و ته‌رمه‌كه‌شی له لایه‌ن تیمه‌كانی ئافاد و ژێردهریاوانهكانهوه دۆزرایه‌وه.