Rewa Mahmood Hasan
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌فسه‌ر لە بەشی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ناهیده شه‌بنه‌م ئاكتۆپ رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی کە له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌ندامانمان، درێژه به هه‌ماهه‌نگییه‌كان ده‌درێت له‌گه‌ڵ رووسیادا بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش".
رائید ئاكتۆپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامی دا، باسی له چه‌ند پرسێكی رۆژه‌ڤ كرد.
رائید ئاكتۆپ رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی کە له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌ندامانمان، درێژه به هه‌ماهه‌نگییه‌كان ده‌درێت له‌گه‌ڵ رووسیادا بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا گوتی: "لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆسەر خۆرهەڵاتی فورات کە لە رۆژەڤدایە، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا، دیدارەکان لەسەر ئاستی باڵا و هەماهەنگییەکان درێژەیان هەیە".
رائید ئاكتۆپ رایگه‌یاند: "(ئیدلب) کارەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی سۆچی سەرەڕای گێچەڵەکان، بە هەماهەنگی و سەرکەوتوویی لەگەڵ رووسیادا درێژەیان هەیە".
له‌به‌شێكی تردا ئاكتۆپ گوتی: "لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی مانگی رابردوودا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە ئەنجامدراون، ٥٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون کە یەکێکیان لە لیستی داواکراواندا بووە".