Mohamad Misto,Ömer Koparan,Adham Kako
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ماڵی هه‌ندێك له دانیشتوانی ته‌ل ره‌فعه‌ت كه ناچاربوون كۆچ بكه‌ن، تاڵان ده‌كات و پاشان ده‌یانسووتێنێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت به‌ده‌ستیهێناوه، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ماڵی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله تاڵان ده‌كه‌ن كه له شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گونده‌كانی میناگ و عه‌ین دهكنه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
رێكخراوه‌كه هه‌ندێك له كارگه‌كان و كێڵگه‌كانی گه‌نم و جۆی ناوچه‌كه‌شی سووتاندووه.
هاوكات گرووپه‌كانی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌د و ئێرانیش كه له شارۆچكه‌كانی نوبل و زه‌هراوه هاتوون، به‌شداریی تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
له دیمه‌نێكدا كه له‌ئاسمانه‌وه تۆماركراوه و ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دووكه‌ڵ له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌بینرێت كه كێڵگه‌كان ئاگریان تێبه‌ردراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ته‌ل رفعه‌ت، به‌شیر ئالیتۆ كه له عه‌زاز درێژه به كاره‌كانی ده‌دات گوتی،"ئێمه بینیمان دووكه‌ڵ له زهویوزارهكانی ته‌ل رفعه‌ت و گونده‌كانی به‌رزده‌بووه‌وه".
ئالیتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا و رووسیا له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ته‌ل رفعه‌ت له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، کۆبوونەوە و گفتوگۆ له‌ئارادایه و گوتی،"ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ته‌ل رفعهتهوه بگه‌نه رێككه‌وتنێك، په‌یه‌ده و چه‌كداره ئێرانییه‌كان ناچارده‌بن له‌وێ بكشێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ماڵی خه‌ڵكه‌كه‌یان تاڵانكرد و سووتاندیان تا زیانی زیاتریان پێبگه‌یه‌نن".