Fahrettin İbrahim
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئیسلامئاباد - AA
لە رێوڕەسمێکدا ئۆفیسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری زانیاری و راگەیاندنی پاکستان فواد چاودری، باڵیۆزی تورکیا لە ئیسلامئاباد ئیحسان مستەفا ئوردوکوڵ، نوێنەری قوبرسی باکوور، باڵیۆز محەممەد داولجو، جێگری بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو مەتین موتانئۆغڵو، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو مستەفا ئۆزکایا و ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی ئامادە بوون.
دوای گوتاری پرۆتۆکۆڵ لە لایەن هەر یەک لە چاودری، موتانئۆغڵو و ئۆزکایا، ئۆفیسەکەی ئاژانسی ئانادۆڵو کرایەوە.
دواتر لە کورتە ڤیدیۆیەکدا خزمەتگوزارییەکانی ئاژانسی ئانادوڵو نیشانی بەشدار بووان درا.