Mehmet Tosun
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا له ناوچەی خواکورک باكووری عێراق، چوار تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه خسته‌ڕوو كه ٢٧ی ئایار ده‌ستیپێكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چوار تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه له چالاكی خراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئەو تیرۆریستانەی پەکەکە کە له چالاكی خراوان گه‌یشته ١٩ تیرۆریست.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هەروەها دیمه‌نی بۆردومانکردنی سه‌كۆی دۆشكه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له لایه‌ن هێلیكۆپته‌ری ئهتاكهوه خاپوور كراوه.