Sefa Mutlu,Rewa Mahmood Hasan
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
سەرۆکی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەدین ئاڵتون لەبارەی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەوە وردەکاری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردۆتەوە.
لە تویتەکەدا دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ هاتووە:
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400 کردەوە.
لە بەشێکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپدا، هەردوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر هەڵگرتنی پێناسی زیادەی گومرگی لەسەر کەرتی کانزایی پۆڵا، هاوکات جەخت کرایەوە کە ئەم بڕیارە پاڵپشت دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ٧٥ ملیار دۆلاری لە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو لادا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە G20 کرایەوە کە بڕیارە لە ژاپۆن بەڕێوەبچێت.