Tuğçenur Yılmaz,Zuhal Demirci,Rewa Mahmood Hasan
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، باڵیۆز فاروق كایماكچی سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی توركیاوه، رایگه‌یاند: "مه‌حاڵه ره‌خنه نادروست و ناڕێژهییهكان كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتوون، قبووڵ بكه‌ین".
فاروق كایماكچی له فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی دوایین "راپۆرتی توركیا" كه ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی پاكێجی فراوانبوونی ٢٠١٩ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ئێستای یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه كه ماوه‌ی كاری له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا ته‌واوده‌بێت، بڵاوكرایه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
كایماكچی رایگه‌یاند: "به‌ڵام مه‌حاڵه ره‌خنه نادروست و ناڕێژهییهكان كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتوون، قبووڵ بكه‌ین. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه هه‌ستی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه له ئایدۆلۆژیای دامه‌زرانی دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له حوكمه پێشوه‌خته‌كانی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ناتوانێت به بێلایه‌نی له وڵاته‌كه‌مان بڕوانێت و ناتوانێت دۆخی ئێستای توركیا به درووستیی بخوێنێته‌وه".
کایماکچی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا لەسەر بنەمای ئەندامێتی تەواوە و گوتی "هەرکاتێک تورکیا مەرجەکانی ئەندامبوونی جێبەجێ کرد دەبێت ببێتە ئەندامی تەواوەتی".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کایماکچی گوتی "له راپۆرته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی پووچ سه‌باره‌ت به دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه. توركیا به‌پته‌وی له شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه. تورکیا بەشێکە لەئەورووپا. تورکیا ئەورووپایە".
فاروق کایماکچی باسی لەو بەشەی راپۆرتەکە کرد کە باس لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی دەکات و گوتی: " له دهقهکەدا باسكردن له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت به 'بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن' مایه‌ی قبووڵكردن نییه. پێش هەموو لایەک یەکێتی ئەورووپا دەزانێت کە بزووتنەوەی گولەن چەندە ناپاکی و کردەوەی تیرۆریستی تا دەگاتە کودەتا، ئەنجام داوە. هەر بۆیە دەبێت کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا هەنگاوی ئازایانەتر بنێت".