Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسی سه‌ربازی رژێمی سووریا و، هه‌شت زانا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه و كاری زانستی سووریا كه رۆلیان هه‌بووه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به هاووڵاێتیانی مه‌ده‌نی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند "ئه‌م هه‌نگاوه دوای سزاكانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا هات كه ئامانج لێی لێپرسینه‌وه بوو له رژێم كه ده‌یانجار چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌لی سووریا به‌كارهێناوه كه هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی چواری نیسانی سه‌ر خان شهیخونیشیان لەنێودایه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌مریكا له مانگی نیسانی رابردوودا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه و كاری زانستی سووریا سه‌پاندووه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ناوه‌ندی توێژینه‌وه و كاری زانستی سووریا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له هێرشه كیمیاییه‌كانی سووریادا.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا له مانگی ئایاری رابردوودا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی سووریادا سه‌پاندوو و، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شێكه له به‌رپرسیاركردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له پێشێلكردنی جاڕنامه جیهانییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رژێم به به‌رپرسیار ده‌زانن.
بڕیاری سزا نوێیەکان کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپای کۆکردەوە لە کۆنسەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، دەرچووە.
لە میانی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپادا، دەست بەسەر سامانی هەشت زانا و هەشت بەرپرسی سەربازی باڵادا گیراوە کە هەماهەنگی لەگەڵ رژێم دەکەن و بڕیاردرا مافی گەشتکردنیان لێ قەدەغە بکرێت.
لەگەڵ دوا بڕیاری سزاکان بۆ سەر رژێمی سووریا، تاکو ئێستا یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر ٢٥٥ کەسدا سەپاندووە بە هۆی پشتگیریکردنی رژێم و سوودگەیاندن بەو رژێمە. هەروەها بە هۆکاری جیاوازیشەوە دەستی بەسەر سامانی ٦٧ کۆمپانیادا گرتووە.
پێشبینی دەکرێت سزاکانی تاکو 1ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەردەوام بن.