Mehmet Kemal Firik,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئادانا - AA
سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری A-10 Thunderbolt II له بنكه‌ی ئاسمانیی موودی ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكاوه هێنران بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیك له ئادانا.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی 39ـه‌مین باڵی فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیك، له بنكه‌ی ئاسمانیی موودی ویلایه‌تی جۆرجیاوه، سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری A-10 Thunderbolt II كه به "تانك كوژ" یان "راوچی تانك" ناسراوه له 39ـه‌مین باڵی فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی ئه‌مریكا له ئینجیرلیك دانراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه‌كان به مه‌به‌ستی به‌كارهێنان دژ به ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا و عێراق له ویلایه‌تی جۆرجیاوه هێنراون بۆ توركیا.
به‌و سێ فڕۆكه‌یه ژماره‌ی ئه‌و جۆره فڕۆكانه له بنكه‌ی ئینجیرلیك گه‌یشته 15 فڕۆكه.