Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "دوێنێ سێ هه‌زار و 28 كه‌س داوایان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی باری نائاسایی كردووه، پێمانوایه تێكڕا لە دەورووبەری 120 هه‌زار كه‌س داوا پێشكه‌ش بكه‌ن".
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆ رایگه‌یاند "ئەوانەی دەڵێن کودەتای کۆنتڕۆڵکراوە، کۆنتڕۆڵکراوەیی خۆیان دەشارنەوە".
گوتیشی: "هەر هەڵسەنگاندنێکی سیاسیی لە تورکیا بێ پەند وەرگرتن لە ١٥ی تەمووز، حوکمی نییە".
بینالی یڵدرم، راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر وا بڕوات پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی بۆ ستایشكردنی به ناو میتینگی دادپه‌روه‌ری، به‌رده‌وام ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی میتینگه‌كانی ئاك پارتی كه به نهێنی شه‌یدایان بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی وێنه‌ی میتینگه‌كه‌ی خۆیانه".
سەبارهت به كۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی باری نائاسایی، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "لە دوێنێوە دەستکراوە بە پێشكه‌شكردنی داوا به كۆمسیۆنه‌كه. تەنها دوێنێ تاکو کۆتایی رۆژ سێ هەزار و ٢٨ داوا پێشكهشکراوە. هەزار و ١٨٩یان لە لایەن پارێزگاکان و دامودەزگاکان رەزامەندیان لەسەر دراوە و کاریان لەسەر دەکرێت. پێموایە هەموو داواكارییه‌كان به سەرنجدان له دووبارەکانیش نزیکەی ١٢٠ هەزار دەبن".