Ramal Abdullah Mahmood
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یلدرم لەبارەی کودتای فەتۆچییەکان گوتی: "ئەوانەی دەڵێن کودتای کۆنتڕۆڵکراوە، کۆنتڕۆڵکراوەیی خۆیان دەشارنەوە".
بینالی یڵدرم لەبارەی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی باری نائاسایی رایگەیاند "لە دوێنێوە دەستکراوە بە سەردانیکردنی لیژنەکە. تەنھا دوێنێ تاکو کۆتایی رۆژ سێ ھەزار و ٢٨ سەردان کراوە. ھەزار و ١٨٩یان لە لایەن پارێزگاکان و دامودەزگاکان رەزامەندیان لەسەر دراوە و کاریان لەسەر دەکرێت. پێموایە ھەموو سەردانەکان ئەگەر سەرنج بدرێتە سەر سەردانە دووبارەکان نزیکەی ١٢٠ ھەزار سەردان دەبن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "لە تورکیا ھەر ھەڵسەنگاندنێکی سیاسیی بێ پەند وەرگرتن لە ١٥ی تەمووز، حوکمی نییە".
یڵدرم لە بارەی بارانە بەخوڕەکەی ئیستانبوڵەوە ئاماژە بەوەی دا "ئەو بارانە زۆر زۆر زیاترە لە ئاستی باران بارینی ئاسایی وەرزی. رەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. بە پێی ئەو زانیاریانەی تۆمارکراون کەس گیانی لەدەست نەداوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "بەرە بەرە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی دوای بینینی وێنەکانی میتینگی ئاکپارتی، وێنەکانی ئەم میتینگە بە ناوی خۆیان و رێپێوانە بەناو دادپەروەرییەکەیان بڵاو دەکەنەوە".