Ramal Abdullah Mahmood
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی پێشنیازی دیاریکردنی شێوە پۆشاکێکی هاوبەش بۆ ئەو ئەندامانەی فەتۆ کە دەستبەسەرن و دادگاییکراون، رایگەیاند "ئێستا هەنگاوێک دەنێین. هێشتا چوارچێوەکەی بە تەواوی دیاری نەکراوە. ئێستا بەردەوامین لە هەوڵەکانمان. دوای هەوڵ و کۆششەکانمان لەبارەی چوارچێوەی کارەکە و هەموو داتاکان، دەدوێین".
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان لەبارەی پێشنیازی دیاریکردنی شێوە پۆشاکێکی هاوبەش بۆ ئەو ئەندامانەی فەتۆ کە دەستبەسەرن و دادگاییکراون، گوتی: "ئێستا هەنگاوێک دەنێین. هێشتا چوارچێوەکەی بە تەواوی دیاری نەکراوە.چوارچێوەکەی چی دەبێت و چۆن دەبێت دوای کارەکانمان روون دەبێتەوە. ئێستا بەردەوامین لە هەوڵەکانمان. دوای هەوڵ و کۆششەکانمان لەبارەی چوارچێوەی کارەکە و هەموو داتاکان، دەدوێین".