Fırat Taşdemir
25 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2026
وەزیری دادی توركیا، ئاکن گیورلەک ئاماژهی بهوه كرد لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "سیخوڕی سیاسی یان سەربازی"دا چهند ئۆپەراسیۆنێكی هاوكات ئهنجامدراون كه ناوهندیان ئیستانبوڵ و لە ئەنقەرە بووه و، تیایاندا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ٢٢ گومانلێکراو دهستیپێكردووه، کە جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە داراییەکان (MASAK)یشیان لەنێودایە.
لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، گیورلەک باسی لەوە کرد ئەوانەی چالاکی سیخوڕییان دژبە تۆڕی هەواڵگریی دارایی دەوڵەت ئەنجام داوە، لەبەردەم یاسادا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
گیورلەک جەختی لهسهر ئهوه کردەوە كه به سهركردایهتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێداگرانه بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێکهاتانەی هەوڵ دەدەن دزە بکەنە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەت فەتۆ (ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی) و، سەرچاوە گشتییەکان و سیستمە زانیارییە هەستیارەکان بۆ ئامانجی ڕێکخراوەیی بەکاربهێنن و، ڕایگهیاند: "لەو ئۆپەراسیۆنه هاوکاتانهی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئهنجامدران كه ناوهندی ئۆپهراسیۆنهكان ئیستانبوڵ و ئەنقەرە بوون، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ٢٢ گومانلێکراو دەستیپێکرد".
گوتیشی: "پێنج كهس لە گومانلێکراوان دەستگیركراون و، بە تۆمەتی سیخوڕیی سیاسی و سەربازی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٦ کەس کە دەرکەوتووە لە دەرەوەی وڵاتن دەرکراوە، هاوکات ههڵمهتی دەستگیرکردنی یەکێک لە گومانلێکراوان بەردەوامە".