Kaan Bozdoğan
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند ''له سەرەتای ساڵەوە تا ئه‌مڕۆ ته‌نها له ناوخۆی توركیا تێكڕا ٤٣٣ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه''.
سوله‌یمان سۆیڵو له گوتارێكیدا كه له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌یانی دوێنێ له سێرت دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه كه یه‌كێكیان ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بووه لە چالاكی خراون و چوار تیرۆریستی دیكه‌ش له‌ناو حه‌شارگه‌یه‌كدا له باتمان ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ساڵی رابردووی باتمانه كه به هۆیه‌وه هه‌شت جه‌ندرمه گیانیان لەدەستدا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه كرد كه ناهێڵن خوێنیان به فیڕۆ بڕوات و گوتی: ''به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه له هه‌ر شوێنێك خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن با خۆیان حه‌شار بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمارمان گوتی ده‌چینه لانهكانیانهوه و رۆڵه‌كانمان ئه‌وانه ده‌دۆزنه‌وه و كاری پێویست ده‌كه‌ن، هێندە روون و ئاشكرا. له سەرەتای ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌نها له ناوخۆی توركیا تێكڕا ٤٣٣ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه''.