Orhan Onur Gemici,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ئەنقەرە- AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەی "ئاسایشی ھەڵبژاردن"دا باسی لەو رێکارانە کرد کە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا دەگیرێنە بەر.
سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەکرد لە سەرجەم پارێزگاکان و لەسەروو ھەمووشیانەوە لە پارێزگاکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا ئاسایشی ناوەندەکانی دەنگدان، ئارامی ئەو ناوچانەی ھاووڵاتییان دەنگی لێ دەدەن لە ھەر جۆرە کاریگەرییەک دەپارێزن و رێگە نادەن ئەو کەسانەی چەکیان پێیە لە دەورووبەری سندووقەکان نزیک ببنەوە و لەوبارەیەشەوە پێویستە یەکە پەیوەندیدارەکان ھەستیاریی پێویست نیشان بدەن.
سۆیڵو راشیگەیاند: "سێ بابەت ھەن کە پێویستە لە رۆژی ھەڵبژاردندا بایەخیان پێبدەین. یەکەمیان رێگرییکردن لە ئیرادەی دانیشتوان یان فشار لێکردن و ئاڕاستەکردنیان، دووەمیان دەستەبەرکردنی گەیشتنی ھاووڵاتییان بە شێوەیەکی تەندروست بە سندووقەکان و دەنگدانیان و فەراھەمکردنی و، سێیەمیان ئاسایشی سندووقەکان و بەوشێوەیەش دەستەبەری گەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان بە پارێزراویی بە ناوەندەکان دەکەین"
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەکرد لەرێگەی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لەو سێ بوارەدا بەتەواوەتی، دەرفەت بۆ ھیچ رەشکردنەوەیەک لە ھەڵبژاردنەکاندا ناھێڵنەوە و بەپێویستی زانی ئاسایشی ناوەندەکانی دەنگدان، ناوەندەکانی کۆکردنەوەی دەنگەکان، گواستنەوەیان و ھەژمارکردنیان، لەبەرچاوبگیرێن و گرنگییان پێبدرێت.