Muhammed Boztepe
03 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له ئه‌نقه‌ره له هۆڵێك له خوانی به‌یانیدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌نگاوه‌ران كۆبوویه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن.
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی گوته‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد کە به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رایگه‌یاند:
"ئه‌و كاتانهتان له‌بیره كه له‌و چیایانه ١٥ هه‌زار تیرۆریست هه‌بوون. ئێستا ئه‌وانه‌مان به‌ره‌وڕووی تووڕه‌یی ئه‌م گه‌له كردووه‌ته‌وه. له لایه‌كه‌وه وه‌ك مشك به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵدێن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و ١٥ هه‌زاره كه له رابردوودا ئه‌م ژماره‌یه به‌ڵا بوون، ئێستا بۆ ٧٠٠مان كه‌مكردووه‌ته‌وه. ئێستا هاوڕێیانی رۆڵه‌كانی ئێوه له ته‌ندوره‌ك و له گابار و له جوودی و له چیای ئاگری و له دێرسم و له هه‌ر شوێنێك پشتیوان به خودا، ناهێڵن ئه‌وانه هه‌ناسه بده‌ن. له لایه‌كه‌وه فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كه خۆماڵی و میللیهكانمان كه خۆمان به‌رهه‌ممان هێناون، هاوكات به دوایین ته‌كنه‌لۆجیا، قاره‌مانه‌كانمان ناهێڵن ئه‌وانه هه‌ناسه بده‌ن".