روونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار
- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو: "بانگه‌وازمان ئاڕاسته‌ی ٣٦٣ هه‌زار و ٥٥٥ هه‌زار هاووڵاتییمان كردووه كه كه‌موكوڕیی له زانیاریی ناونیشانه‌كانیاندا هه‌یه"
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "بانگه‌وازمان ئاڕاسته‌ی ٣٦٣ هه‌زار و ٥٥٥ هه‌زار هاووڵاتییمان كردووه كه كه‌موكوڕیی له زانیاریی ناونیشانه‌كانیاندا هه‌یه، له‌رێگه‌ی ئێس ئێم ئێسه‌وه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه. ٦٤ هه‌زار و ٣٤٨ هاووڵاتییمان داواكارییان پێشكه‌شكردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زانیارییه‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه و رێگریی به‌رده‌م ده‌نگدانیان هه‌ڵگیراوه".
سوله‌یمان سۆیڵو هه‌روه‌ها گوتی: "٥٣ هه‌زار و ٩٩ سووری كه بوونه‌ته خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداردا ده‌كه‌ن.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ٥٤٧ هه‌زار پۆلیس و جه‌ندرمه ئه‌ركدار ده‌كرێن بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار و گوتی:
"له ئه‌نجامی شیكاریی مه‌ترسییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا روویانداوه، له ١١ پارێزگا و ١٢ شارۆچكه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه و فشار له هاووڵاتییانمان بكات، له‌و پارێزگا و شارۆچكانه شه‌ش هه‌زار و ٦٨٠ سه‌ربازی بنكه سه‌ربازییه‌كان، رۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن