Ahmet Kaplan,Ekrem Payan,Muhammet Ali Kemal
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
شرنه‌خ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو دوای ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب سەر بە پارێزگای شرنه‌خ نوێژی جه‌ژنی كرد، جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له سه‌ربازان و هاووڵاتییان كرد.
سوله‌یمان سۆیڵو به یاوەری جێگره‌كه‌ی، مه‌همه‌ت ئارسۆی و فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه، جه‌نه‌راڵ عارف چه‌تین و پارێزگاری شرنه‌خ، مه‌همه‌ت ئاكتاش بۆ نوێژی جەژن چوونە مزگه‌وتی حاجی یونس له گه‌ڕه‌كی تاتاری شارۆچكه‌كه.
سۆیڵو له مزگه‌وته‌كه نوێژی جه‌ژنی ئه‌نجامدا و هه‌ر له‌وێ جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان كرد.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا پرۆسه‌ی دروستكردنی مزگه‌وته‌كه، كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌سه‌ركرده‌وه و له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ش پیرۆزبایی جه‌ژنی له دوكانداران و هاووڵاتییان كرد و گوێی بۆ كێشه‌كانیان گرت.
سولەیمان سۆیڵو له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی كرد له به‌یتوشه‌باب و له‌وێ چاوی به سه‌ربازان كه‌وت.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا وەزیری ناوخۆی تورکیا هیوای خواست خوای گه‌وره ته‌مه‌نی هه‌مووان درێژ بكات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی زۆرتر پێكه‌وه ببینن و گوتی: "ئه‌و سووربوونه‌ی نیشتانتان داوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی ده‌رتان خستووه، خۆشگوزه‌رانی بۆ رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات هێناوه. خۆشگوزه‌رانی بۆ شاره‌كانی وڵاته‌كه‌مان هێناوه".