Salih Bilici
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی په‌لاماردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "له‌و ساته‌وه‌ی كه ئه‌م رووداوه كه مایه‌ی دڵته‌نگییه روویداوه، هێزه ئه‌منییه‌كانمان به مه‌به‌ستی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاریی دروست و ته‌واو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی رووداوه‌كه روون بكه‌نه‌وه، له كاری چڕدان".
سوله‌یمان سۆیڵو له وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به پەلاماردانی كڵچدارئۆغڵو گوتی: "لە هەركوێوە تەماشای دەكەن تەماشای بكەن، رووداوێكی ناخۆشە. رووداوێكە یەكناگرێتەوە لەگەڵ دابونەریت، كولتوور و شێوازی ژیانماندا. گۆڕانی كاردانه‌وه‌كان بۆ ئه‌م دۆخه چه‌ند هه‌ڵه‌بێت، ده‌ستخستنی ده‌ستكه‌وتی سیاسیی له رێگه‌ی ئه‌و رووداوه كه بووه‌ته هۆی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر، ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار و هه‌ڵه‌یه".
سوله‌یمان سۆیڵو هه‌روه‌ها گوتی: "كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی هاتنی بۆ پرسه‌که هیچ زانیارییه‌كی نه‌دابوو به یه‌كه‌كانی ئاسایشمان. نه خۆی، نه یه‌كه ئه‌منییه‌كانی و نه به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی ئه‌و خاڵه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو. له‌به‌رئه‌وه له بهشداریکردنەكەدا كه هیچ كه‌سێك ئاگاداری نییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بكرێت رێكخستنێكی رێكخراوه‌یی بووه هه‌ڵویستێكی راست و دروست نییه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو راشیگه‌یاند "تێڕوانینی كڵچدارئۆغڵو و جه‌هه‌په، ئه‌و تێڕوانینه بنیاتنه‌ر و یه‌كخه‌ره نییه كه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مڕۆ پێویستمانه".
سوله‌یمان سۆیڵو پاشان گوتی: "سەرۆك پارتێك كە لە دۆخێكی هێندە هەستیاردا بچێتە پرسەیەك، مەرجە یەكەی ئەمنیی سەرۆك پارتەكە ئەمە بە یەكە ئەمنییەكان رابگەیەنێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به‌و پرسەیەی كە تیایدا پەلاماری كڵچدارئۆغڵو درا، رایگه‌یاند "هەر كە جموجۆڵی نێو رێوڕەسمەكە دەستیپێكرد، یەكەیەكی كۆماندوی جەندرمە، 15 تیمی ئاسایشی جەندرمە، دوو تیمی تایبەتی جەندرمە، ئۆتۆمبێلێكی تۆما و ئۆتۆمبێلێكی كۆبرا، 20 كارمەندی فەرماندەیی هەواڵگریی جەندرمە، 300 كارمەندی هێزی چالاكیی مەدەنی، سێ تیمی پۆلیس و تیمێكی هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش لە جۆری ئەژدەر رەوانەی شوێنەكە كرا".
سوله‌یمان سۆیڵو گوتیشی: "به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌شكێنیته‌وه، پێویسته هۆكاری رووداوه‌كه جارێكی دیكه له هاوبه‌شه سیاسییه‌كانی بپرسێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئامادەم باجی ئەو خزمەتە بدەم كە بە نیشتمان، وڵات و گەلەكەم كردووە. ئەوەی كە ئەمە دەست نیشان دەكات، نە كڵچدارئۆغڵووە، نە دارودەستەكەیەتی".
سوله‌یمان سۆیڵو دواتر گوتی: "له لایه‌ك هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په كه باڵی سیاسیی په‌كه‌كه‌یه و پاشان ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌كه‌ونه‌وه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌وه به ته‌واوی مانا له‌ده‌ستدانی زه‌ینه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا گیرتیهبهر. ره‌نگه ئێوه له‌بیرتان بچێت، به‌ڵام گه‌ل له‌بیری ناچێت. ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیی دروست ده‌كات".