Aynur Ekiz,Hemın Othman Mohammed
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌و هێزه‌ی کە له گه‌له‌وه وه‌رمانگرتووه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان له پێناو ئه‌وه‌ی منداڵانمان كه دڵنیایی داهاتوومانن له توركیایه‌كی گه‌وره‌تر، به‌هێزتر، ده‌وڵه‌مه‌ندتر و سه‌قامگیرتردا بژین".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی 23ی نیسان، جه‌ژنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و منداڵانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا 99ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیا و جه‌ژنی سه‌روه‌ی نیشتمان و منداڵانی له توركیا و سه‌رتاسه‌ری جیهان پیرۆز كرد و رایگه‌یاند "گەورەترین ئارەزوومان ئەوەیە، ئایندەیەكی گەشتر بۆ داهاتووی نەوەكانمان ئامادەبكەین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌و هێزه‌ی کە له گه‌له‌وه وه‌رمانگرتووه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان و گوتی: "له پێناو ئه‌وه‌ی منداڵانمان كه دڵنیایی داهاتوومانن له توركیایه‌كی گه‌وره‌تر، به‌هێزتر، ده‌وڵه‌مه‌ندتر و سه‌قامگیرتردا بژین".