Uğur Ulu,Muhammet Ali Kemal
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
باڵكئهسیر- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ١٥ پارێزگای توركیا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له باڵكئهسیره بۆسه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپادا، ١٤ گومان‌لێكراو كه ١٣یان سه‌ربازی هه‌میشه‌یین، ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی باڵكئهسیرهوه، ٤٥ گومان‌لێكراو ده‌ستنیشانكراون كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان به یه‌كترییه‌وه كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه زاندرا ٣١ له گومانلێكراوه‌كان له پارێزگاكانی دیكه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ١٤ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه، ده‌ركرا.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتدا كه له ژماره‌یه‌ك پارێزگای توركیا ئه‌نجامدرا، ١٤ گومان‌لێكراو كه ١٣یان سه‌ربازی هه‌میشه‌یین به پله‌ی جۆراوجۆر، ده‌ستگیركران.