Yılmaz Kazandıoğlu
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی داغڵجای سه‌ربازی لە پارێزگای هەکاری، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌ربازیی داغڵجا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه.
له‌ناوچه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆن دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكراوه.