Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
11 سه‌ربازی دیكه‌ی كوده‌تاچی، له‌وانه‌ی له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی دوای جێهیشتنی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی له ماڕماریس لێی مابووه‌وه، له شارۆچكه‌ی ئوڵای موغڵا ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه زانیاری‌یان دایه هێزه ئه‌منییه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی دووشەممە ئۆپه‌راسیۆنێك له گه‌ڕه‌كی شیرینگۆی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئوڵا ئه‌نجامدرا و، تیایدا 11 سه‌ربازی دیكه‌ی كوده‌تاچی ده‌ستگیركران.
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیدا هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی له ماڕماریس سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغانی لێی مابووه‌وه 37 سه‌رباز بوون.
دوا به‌دوای هێرشه‌كه سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی دارستان هه‌ڵاتبوون، پێشتر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 25 سه‌ربازیان ده‌ستگیركرابوون، له‌وانه‌ش 23یان به بڕیاری دادگا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.