Orhan Onur Gemici,1 23
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی Enine Boyuna ی کەناڵی Habertürk وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه.
سۆیڵو له‌باره‌ی ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ده‌په بردوونیه‌ته‌وه گوتی: "هه‌ر كاتێك بینیمان تیرۆر له‌گه‌ڵ شاره‌وانی له په‌یوه‌ندیدایه رێگای پێناده‌ین".
سوله‌یمان سۆیڵو به بیری هێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سووریا له تیرۆر ئارامی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كێشاوه و تاكو ئێستا ٣٢٢ هه‌زار و ٧٠٠ په‌نابه‌ری سووری بۆ ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌ش، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، گوتی: "ئیدی قه‌ندیل بۆ ئێمه پاروویه‌كی ئاسانه. ته‌رخانكردنی كات بۆ ئێمه گرنگه. چوار ساڵ و شه‌ش مانگمان له پێشه. توانای توركیا زۆر به‌رزبۆته‌وه. ئه‌مه ده‌بینن. جا بۆچی بڵێین كه كه‌ی ده‌چین؟".