Zeynep Rakipoğlu
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "به‌ڕێز (ئه‌كره‌م) ئیمامئۆغڵو من وه‌زیری ناوخۆم. له‌هه‌ركوێ ببینم په‌كه‌كه دزه ده‌كات من له‌وێم. هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تۆدا دزه بكه‌نه ئیستانبوڵه‌وه. له‌به‌رئه‌وه لێره‌م. تا 23ی مانگ یه‌ك سانتیمەتر بۆ هیچ شوێنێك ناچم".
ئێواره‌ی دوێنێ، سوله‌یمان سۆیڵو له به‌شی هه‌ماهه‌نگیی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه گۆكچه‌ن له‌گه‌ڵ شۆفێرانی ته‌كسی كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه كرد كه ده‌ست به سیاسه‌تێكی گرژیی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئیستانبوڵ و گوتی: "ئه‌و خاڵه‌ی ده‌خوازرێت لێره‌دایه. با ئیستانبول له به‌ها و ده‌وڵه‌مه‌ندی شارستانییه‌تی خۆی دوور نه‌خه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان له رابردوودا كردیان با به‌سه‌ر ئیستانبوڵدا نه‌یه‌ت. 15 رۆژی ماوه بۆ 23ی حوزه‌یران، ده‌ڵێت 'ئه‌مه چ كارێكی هه‌یه له ئیستانبوڵ، با بچێت له ئه‌نقه‌ره دابنیشێت'. به‌ڕێز ئیمامئۆغڵو من وه‌زیری ناوخۆم. له‌هه‌ركوێ ببینم په‌كه‌كه دزه ده‌كات من له‌وێم. هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تۆدا دزه بكه‌نه ئیستانبوڵه‌وه. له‌به‌رئه‌وه لێره‌م. تا 23ی مانگ یه‌ك سانتیمەتر بۆ هیچ شوێنێك ناچم".