Haydar Toprakçı,Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
دێرسم - AA
هەڵبژاردە به‌شداربووه‌كانی پاڵەوانێتی سەوڵ لێدان (رافتینگ R4)ی جیهانی كه دێرسم میوانداری ده‌كات سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كرد و دوێنێ به‌له‌مه‌كانیان خسته زێی مونزوره‌وه و یه‌كه‌م مه‌شقیان ئه‌نجامدا.
پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی سەوڵ لێدان (رافتینگ R4)ی جیهانی یه‌كه‌مجاره له توركیا سازده‌كرێت و له زێی مونزور-ی دێرسم به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌رزشه‌وان، تیمی ته‌كنیكی، چاو‌دێر و ناوبژیوانان له 20 وڵاتی جیهانه‌وه سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كردووه.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی جیهانی رافتینگ (WRF)، دانیلۆ بارماز سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد كه پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له لێدوانێكیشیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ئه‌م به‌یانییه هاتم بۆ دێرسم و خۆمم له شارێكی دلڕفێن بینیوه. له نێوان كه‌سانی زۆر باش و ریكخستنێكی نایابدام. له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی ئه‌و ریكخستنه ده‌كه‌م. كارێكی نایاب ده‌كه‌ن".