Sıraç Karadeniz,Sayim Harmancı,Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
هه‌كاری - AA
هه‌نگه‌وانانی شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سەربە پارێزگای هه‌كاری، ده‌ستیانکرد به كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین كه ته‌واو سروشتییه و له ناوچه به‌رزه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه سه‌دان جۆر رووه‌كی لێیه.
هه‌نگه‌وانانی شارۆچكه‌كه كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا هه‌نگوینی كۆشكیان دابینكردووه، له‌گه‌ڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هه‌نگه‌كانیان به‌ره‌و چیاكان برد و له‌و ناوچه به‌رزانه‌ی سه‌دان جۆر گوڵ و رووه‌كی جۆراوجۆری لێیه.
به هۆی به‌رزی رێژه‌ی باران له‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی رابردوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نگه‌وانان به‌رهه‌می زۆریان هه‌بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌رهه‌مهێنه‌رانی هه‌نگ لە هه‌كاری، فازڵ دورموش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه نزیكه‌ی 750 هه‌نگه‌وان له شاره‌كه‌یاندا هه‌یه و تا دێت كاری هه‌نگه‌وانی له شاره‌كه‌یاندا په‌ره‌ده‌سێنێت.