Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
تسوکوبا - AA
تورکیا و کەنەدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لە بواری ئابووری و بازرگانی واژووکرد.
لە پەراوێزی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی لووتکەی کۆمەڵەی ( 20-G ) کە سبەی یەکشەممە لە شاری ئاباراکی لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، وەزیری بازرگانی تورکیا، روخسار پەکجان لەگەڵ وەزیری بازرگانی کەندی، جیم کار کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، روخسار پەکجان و جیک کار یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لە بواری ئابووری و بازرگانی واژووکرد.
دوای رێورەسمی واژووکردنی یاداشتنامەکە، وەزیری بازرگانی تورکیا، روخسار پەکجان بۆ میدیاکان دوا و رایگەیاند کە وڵاتەکەی گرنگی بە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ کەنەدا دەدات.
روخسار پەکجان روونشیکردەوە کە واژووکردنی ئەم یاداشتنامەیە دەبێتە مایەی زیادکردنی پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرھێنانەکانی نێوان ھەردوو وڵات و، باسی لەوەشکرد کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و کەنەدا لە ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٢٠٠ میلۆن دۆلار.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی کەندا، جیم کار رایگەیاند کە بەھەمانشێوە وڵاتەکەی دەوێت زیاتر پەرە بدات بە پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرھێنانەکانیان لەگەڵ تورکیادا.