Ruslan Rehimov,Ramal Abdullah Mahmood
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
باكۆ - AA
مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازی سوپای توركیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ناخچه‌وان ده‌ستی پێكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند مانۆڕی سه‌ربازی "برایه‌تی پته‌و ٢٠١٩" به به‌شداری پێنج هه‌زار سه‌رباز، نزیكه‌ی ٢٠٠ تانك و زرێپۆش، نزیكه‌ی ١٨٠ مووشه‌ك و تۆپ و چه‌ندین فڕۆكه و كۆپته‌ر و چه‌كی دیكه ده‌ستی پێكردووه.
ئامانج له مانۆڕه‌كه هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو سوپایه له رێگای سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی سه‌ربازی و پێشخستنی تواناكانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه.
له‌میانی مانۆڕەکەدا ئه‌و ئامانجانه ده‌پێكرێن كه وه‌ك ئامانجه‌كانی دوژمن داندراون و تا ١١ی حوزه‌یرانیش مانۆڕه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.