"پێنج تیرۆریست له دێرسم گه‌مارۆدراون"
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تیمه‌كانی جه‌ندرمه له ئه‌شكه‌وتێكدا له ناوچه‌ی چه‌می كوت‌و له پارێزگای دێرسم، پێنج تیرۆریستیان گه‌مارۆداون.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تیمه‌كانی جه‌ندرمه له ئه‌شكه‌وتێكدا له ناوچه‌ی چه‌می كوت‌و له پارێزگای دێرسم، پێنج تیرۆریستیان گه‌مارۆداون، رایگه‌یاند: "له‌مێژبوو چاودێری ئه‌وانمان ده‌كرد. خوا یار بێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌واڵی خۆشمان پێ ده‌گات. خوا هاوڕێكانمان بپارێزێت".
سوله‌یمان سۆیڵو له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موختاران له ناوچه‌ی باغجڵاری ئیستانبوڵ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه دوا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له كاتی قسه‌كانیدا زانیارییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تازه به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو و، گوتی: "تیمه‌كانی جه‌ندرمه له ئه‌شكه‌وتێكدا له ناوچه‌ی چه‌می كوت‌و له پارێزگای دێرسم، پێنج تیرۆریستیان گه‌مارۆداون. له‌مێژبوو چاودێری ئه‌وانمان ده‌كرد. خوا یار بێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌واڵی خۆشمان پێ ده‌گات. خوا هاوڕێكانمان بپارێزێت".