İzzet Taskiran,Ramal Abdullah Mahmood
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له رێگای ٢٧٥ هه‌زار و ٨٧٨ گه‌شت كه له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیستانبوڵ ئه‌نجام دراون ٣٩ ملیۆن و ٧١٩ هه‌زار و ٥٤٧ گه‌شتیار گه‌شتیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له فه‌رمانگه‌ی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه كۆی كردوونه‌ته‌وه له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ١٦ ملیۆن و ٧٢ هه‌زار و ٥٣٤ گه‌شتیار له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه گه‌شتیان ئه‌نجامداوه. كه چوار ملیۆن و ٢٢٧ هه‌زار ١٣٢ گه‌شتیار گه‌شتی ناوخۆی توركیا و ١١ ملیۆن و ٨٤٥ هه‌زار و٤٠٢ گه‌شتیاریشیان گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌بیحه گۆكچه‌ن-یش ١٣ ملیۆن و ٦٨٨ هه‌زار و ٤٢٦ گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامدراون كه هه‌شت ملیۆن و ٥٣٨ هه‌زار و ٥٧٩ گه‌شتیار گه‌شتیان بۆ ناوخۆی توركیا و، پێنج ملیۆن و ١٤٩ هه‌زار و ٨٤٧ گه‌شتیاریش گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه كردووه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵیش كه ٦ی نیسان كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆتاییهات، نۆ ملیۆن و ٩٥٨ هه‌زار و ٥٨٧ گه‌شتیار له‌وێوه گه‌شتیان ئه‌نجامداوه. كه دوو ملیۆن و ٥٠٦ هه‌زار و ٣٦٩ گه‌شتیار گه‌شتی ناوخۆیی و، حه‌وت ملیۆن و ٤٥٢ هه‌زار و ٢١٨ گه‌شتیاریش گه‌شتی ده‌ره‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.