Süleyman Elçin,Ayşe Yıldız
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئانتالیا- AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، رایگه‌یاند: "ئه‌ورووپا هه‌ستایه سه‌رپێ، ده‌ڵێت 'ئێوه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وێ سڤیله‌كان ده‌كوژن'. با یه‌ك دانه سڤیل نیشان بده‌ن. ئه‌ورووپا به‌و گه‌وره‌ییه رابه‌رایه‌تیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی كردووه‌ته رێباز بۆ خۆی. ئه‌مه چۆن له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه روون ده‌كرێته‌وه".
سوله‌یمان سۆیڵو له شارۆچكه‌ی كه‌مه‌ر سه‌ربه ئانتالیا به‌شداریی کرد له "كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ده‌ریای ره‌ش بۆ هاریكاریی له بواری ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان" و باسی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی توركیا له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا كرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا سۆیڵو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هه‌میشه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا سه‌رڕاست بوون و رایگه‌یاند:
"هه‌میشه هه‌وڵمانداوه جیهان به تایبه‌ت له بابه‌تی تیرۆر ئاگادار بكه‌ینه‌وه، ئه‌زموونی خۆمان خسته روو، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌مانتوانی رێگربین له‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك ئامرازێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهكارنههێندرێن. نه‌مانتوانی وا له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌ین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان بن".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار هاوه‌ن كه زیاتر له ٩٨٠یان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیاوه ئاراسته‌كراون، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونیان له وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج و رایگه‌یاند:
"٢٠ سڤیلمان كه یه‌كێكیان محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن نۆ مانگه و یه‌كێكی دیكه‌یان كچێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵانه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. كێ ئه‌م مووشه‌كانه‌ی هه‌ڵداوه، رێكخراوی تیرۆریستی. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ندارێتییان لێده‌كه‌ن كێن؟ به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی خاوه‌ندارێتییان لێده‌كه‌ن ئه‌و هاوپهیمانانهمانن كه له ناوچه‌كه‌دا جه‌نگی وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌ورووپا هه‌ستایه سه‌رپێ، ده‌ڵێت 'ئێوه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وێ سڤیله‌كان ده‌كوژن'. با یه‌ك دانه سڤیل نیشان بده‌ن. ئه‌ورووپا به‌و گه‌وره‌ییه رابه‌رایه‌تیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی كردووه‌ته رێباز بۆ خۆی".
- "ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ی كه به فه‌رمانی ئه‌مریكا داعش ئازاد ده‌كات په‌یه‌ده‌یه"
سوله‌یمان سۆیڵو باسی له‌وه‌شكرد له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فوراته‌وه داعشیهكانیان پاككردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند:
"به ده‌ستی ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان له ره‌ققه په‌یه‌ده كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا به‌ره‌وڕووی داعشه‌كان ببێته‌وه، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن و ده‌ستی خسته ناو ده‌ستیان. ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ی كه به فه‌رمانی ئه‌مریكا داعش ئازاد ده‌كات په‌یه‌ده‌یه. ئێستا ئێمه دژی ئه‌وه‌ین كه پێمان ده‌ڵێن 'ئه‌گه‌ر بێت و داعشه‌كان له گرتووخانه بچنه ده‌ره‌وه چی ده‌بێت' و له رێگه‌یه‌وه ره‌وایه‌تی بده‌ن به رێكخراوێكی تیرۆریستی، دژی ئه‌و عه‌قڵ بهستووییهین كه هه‌وڵ ده‌دات به په‌كه‌كه و په‌یه‌ده داعش له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بهێڵێته‌وه''.
هه‌روه‌ها گوتی: ''پرسه‌كه ته‌نها پرسی سووریا نییه. لەودیو مردنه‌وه شتێكی زیاتر نییە. کەس ئازادیەکەمانی لەنێو ئەو خاکەی تیایدا دەژین، سەربەخۆییەکەمانی بە دیاری پێ نەداوین. لە وڵاتەکەی ئێوەشدا بەدیاری نەدراوە. هەموو کەس بە خەبات وەریگرتووە. ناتوانین راڕەوێکی تیرۆر لە تەنیشتماندا بۆ نەوەی داهاتوو بەجێبهێڵین. نەوەکانی پێشوومان راڕەوێکی تیرۆریان بۆ ئێمە بەجێنەهێشتووە. ٤٠ ساڵە بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە''.