توركيا

سۆیڵو: "ئه‌مساڵ ١٠٠ به‌ناو 'به‌رپرسی باڵا'ی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون"

- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو: "ئه‌مساڵ ١٠٠ به‌ناو "به‌رپرسی باڵا"ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون".

Salih Bilici  | 15.11.2018 - نوێکردنەوە : 16.11.2018
سۆیڵو: "ئه‌مساڵ ١٠٠ به‌ناو 'به‌رپرسی باڵا'ی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ١٠٠ به‌ناو "به‌رپرسی باڵا"ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون.

لە میانی خستنەڕووی بوودجەی وەزارەتی ناوخۆ لە لیژنەی پلان و بوودجەی پەرلەمانی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو زانیاریی سەبارەت بە بوودجەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتەکە، دا.

سولەیمان سۆیڵو گوتی: "تا ئه‌مڕۆ، ٦٢ هه‌زار و ٧٣٠ ئۆپه‌راسیۆن دژی فه‌تۆ ئه‌نجامدراوه‌. له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، ٤٣ هه‌زار و ٦٤٨ كه‌س ده‌ركراوه‌، پێنج هه‌زار و ٢٢٥ كه‌س له‌ كار دوورخراوه‌ته‌وه‌. له‌ ٢٠١٨دا، به‌ تێكڕایی ١٠٩ هه‌زار و ٧٣٧ هه‌ڵمه‌ت و ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجام دراوه‌ کە له‌ ئاكامدا، ١٢ هه‌زار و ٦٣٧ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و به‌ تێكڕایی هه‌زار و ٦٠٩ تیرۆریستیش له‌ چالاكی خراون".

وه‌زیری ناوخۆی توركیا هەروەها گوتی: "لە ئەنجامی ئەو رێکارانەی لە ١٥ی تەمووزەوە تا ئێستا گیراونەتەبەر، ٢١٧ هەزار و ٩٧١ کەس دەستگیرکراون، ١٦ هەزار و ٦٨٤ کەس حوکمدراون و ١٤ هەزار و ٧٥٠ کەسیش هێشتا دەستبەسەرن".

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو ئاشکراشیکرد کە ئه‌مساڵ ١٠٠ به‌ناو "به‌رپرسی باڵا"ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌ چالاكی خراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın