بەفر رێگای ٢٥٥ گوند و گه‌ڕه‌ك دادەخات
- به هۆی شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای ٢٥٥ گوند و گه‌ڕه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌رده‌خان، قەرس، ئه‌رزنجان، ئاگری و دێرسم داخران.
Erzurum
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به هۆی شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای ٢٥٥ گوند و گه‌ڕه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌رده‌خان، قەرس، ئه‌رزنجان، ئاگری و دێرسم داخران.
ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فر و ره‌هێڵه کە چه‌ند رۆژێكه رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵوی گرتۆته‌وه، رێگای ١٨ گوند له ئه‌رده‌خان، ٣٦ گوند و گه‌ڕه‌ك له قەرس، ١٤٠ گوند و گه‌ڕه‌ك له ئه‌رزنجان، ١٢ گوند و گه‌ڕه‌ك له ئاگری و ٤٩ گوند و گه‌ڕه‌ك له دێرسم داخراون.
تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت سەربە پارێزگای ئاگری به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان كه به هۆی به‌فربارینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌وه داخراون.
ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌فر و ره‌هێڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له شاری ئاگری و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن