Yahya Sezgin,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
مووش - AA
لە پارێزگای مووش، 22 كه‌س كه به هۆی بارینی به‌فره‌وه له‌سه‌ر رێگای گونده‌كان گیریانخواردبوو، رزگارکران.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، دوو مینی پاس و ته‌كسیه‌ك كه 22 سهرنشینایان لەنێودابووه و له گونده‌كانی ئینارد و ئوچئێڤلهرهوه به‌ره‌و ناوه‌ندی شار رۆیشتوون، به هۆی بارینی به‌فره‌وه رێ‌یان لێگیراوه و گیریانخواردووه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان گه‌یاند به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پاریزگاكه ده‌ستیان به كاركرد و دوای دوو كاتژمێر كاركردن گه‌یشتنه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر رێگاكه گیریانخواردبوو و ریگاكهشیان به رووی هاتوچۆدا كرده‌وه.
سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پاریزگا، شێخموس یه‌نتور به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه به هۆی به‌فر بارینه‌وه رێگای گونده‌كان له ناوچه به‌رزه‌كان به رووی هاتوچۆدا داخراون.
یه‌نتور باسی له‌وه كرد كه دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه ده‌ستیان به كاركردووه و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵمان بەدەستگهشت كه سێ ئۆتۆمبێل له رێگادا گیریانخواردووه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان ده‌ستیان به كاركرد و دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر، 22 هاووڵاتییهكهمان رزگاركرد. به هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگای 22 گوند و 22 كێڵگه به رووی هاتوچۆدا داخراون".